31/07/2018
ڕوداوێکی زۆر ناوازە
ئەمڕۆ(۳۱\۷\۲٠۱۸) ڕویدا و خۆم ئامادەی بووم...
ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەک (د.عبدالواحد) نەشتەرگەری لیکەڕژێنی (parotid gland)ی بۆ کچێکی لاو ئەنجامدا، کە شێرپەنجەی هەبوو، ئەم نەشتەرگەرییە زۆر زەحمەتە و (زیاد لە ٤ کاژێری پێدەچێت )لەبەرئەوەی دەمارێکی زۆر گرنگی دەموچاوی پێداتێپەڕدەبێت، و هەر بریندارییەکی بچوک لەو دەمارەدا تێکچونی شێوە و جوڵەی ماسولکەکانی دەموچاوی لێدەکەوێتەوە، بۆیە زۆر کەمن ئەو پزیشکانەی ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجامبدەن و بە پارەیەکی زۆۆۆر خەیاڵی ئەنجامی دەدەن(لەوڵاتێکی وەک تورکیا بە ۷٠٠٠$ ئەنجام دەدرێت!) لەوڵاتی خۆشمان بە (٤ ملیۆن دینار)... ئەوەی ئیشەکەی چەند قات قورسترکردبوو، ئەوەبوو ئەم نەخۆشە جاری تر لای دکتۆری دیکە هەمان نەشتەرگەریی ئەنجامدابوو،بەڵام بەداخەوە دوبارە سەریهەڵدابووەوە، بۆیە ئەمەش مەترسیی بڕینی ئەو دەمارەی زیاتر دەکرد!!
چاوەڕوان دەکرا زۆۆری پێبچێت، زۆۆر زەحمەتبێت، بۆیە د.عبدالواحد سەرەڕای ئەم هەموو زەحمەتە بڕیاریدا( بە تەنها ۲ ملیۆن دینار ) نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامبدات(ئەم بڕە پارەیەش پارەی نەخۆشخانە، ستافی یاریدەدەر بڕێکی باشی لێدەبات )..
لێرەدا ڕوداوە سەرسوڕهێنەرکە ڕویدا، کەسوکاری نەخۆش زۆر ڕازیبوون بەم نرخە، پارەکەشیان واسڵکردبوو،
لێرەدا ویستی خوداوابوو نەشتەرگەرییەکە ئاسانتر هات بەدەستەوە لەوەی چاوەڕواندەکرا، هەر لەناو نەشتەرگەرییەکەوە، د.عبدالواحد ناردی بەشوێن کەسوکاری نەخۆشەکەدا، وتی نەشتەرگەرییەکە ئاسنتربووە سوپاس بۆخودا، و ۱ کاتژمێری پێچووە..بۆیە ئەو نەشتەرگەریە شایەنی ۷٥٠،٠٠٠ دینارە، نەک ۲ ملیۆن دینار، بۆیە هەر ئێستا بچن ۱،۲٥٠،٠٠٠ دینار وەربگرنەوە ( ۷٥٠ هەزار بۆ دکتۆر خۆی،نەخۆشخانە، ستافی نەشتەرگەریی هەمویان )..
د.یحیا محمد..........................................................