12/02/2026
#یەکەیڕێکخستنیخێزان
یەکەی ڕێکخستنی خێزان ، یەکێکە لەیەکە گرنگەکانی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ و سەربە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی یە ، کاری سەرەکی ئەم یەکەیە بریتی یە لە پێدانی ڕێنمایی و چارەسەر بۆ هاوسەران وەک ( دانانی لەولەب ، حەبی تایبەت بەو دایکانەی شیر نادەن ، دانانی ڕێگر بۆ منداڵبوون .. هتد) هەروەها دانانی پلان بۆ کاتی وەچەخستنەوە و ژمارەی منداڵ وە ماوەی نێوان منداڵێک بۆ منداڵێکی تریان ، بە بەکارهێنانی هۆکارێکی دروست بۆ دواخستنی دووگیانی کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی تەندروستی وئابووری وکۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خۆیان ومنداڵەکانیان .
چارەخواز سەرەتا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون بکات لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕٶوف بەگ بۆ ڕاوێژی پزیشکی و هەڵبژاردنی ڕێگای دروست ، دواتر ڕەوانەی یەکەی ڕێکخستنی خێزان دەکرێت کە کارمەندێکی ڕاهێنراوی تەندروستی لەیەکەکە فۆڕمی تایبەتی سەردانی بۆ پڕدەکاتەوە و ڕێنمایی ووردو چارەسەرەکان پێشکەش بەچارەخواز دەکات ، دواتر بەپێی پلانێک خشتەی سەردانەکانی داهاتووی بۆ دیاری دەکات .
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕؤوف بەگ گشتی شەهید ڕؤوف بەگ