تەندروستیی کورد

تەندروستیی کورد تەندروستیی کورد
ڕێنمایی تەندروستیی نەخۆشی و دەرمان

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان
تەندروستی کورد
ڕێنمایی تەندروستیی نەخۆشی و دەرمان

ئێمە کێێن؟
پێشەکی
ئێمە دەستەیەک کوردین، دەمێکبوو بیرۆکەی ئەوەمان لا دروست بووبوو ئێمەش وەک هەموو گەلانی جیهان ماڵپەڕەیەکی تەندروستیمان هەبێت زانیاری سەبارەت بە چەند بەشێکی جیاوازی نەخۆشی و دەرمان لەخۆی بگرێت. نیازەکەشمان وابوو ئەم ماڵپەڕەیە بە هەردوو زاراوەی شیرینی کرمانجی باکور و کرمانجی باشوور دامەزرینێن. بۆیە بە هەوڵێکی زۆر خەریکی ئەوەین جارێ بە زاراوەیەکیان ئەو خەونە بێنینە دی و هیوای هینانەدیی ئەوی تریشمان هەر لە لا بمینیت.
هەر زانیارییەک لەم مالپەڕەیەدا بڵاوودەکرێتەوە لە ڕووی زانستییەوە راست و دروستن و بەپێی پێویست نوێکردنەوەی تیادا دەکەین.
بەهیچ جۆرێک ئامۆژگاری خوێنەران ناکەین ئەو زانیارانەی دەربارەی دەرمانەکان، کەڵکەکانیان و مەترسییەکانیان، کە لەم ماڵپەرەیەدا نووسراون بەبێ ڕاوێژی پزیشکی مۆڵەتدار و خاوەن بەڵگەنامەی خوێندنی پزیشکی بۆ چارەسەری نەخۆشی لە خۆرا بەکار بهێنن. مەبەستی ئەم ماڵپەڕەیە تەنیا بۆ ئەوەیە هێندی زانیاری و هۆشیاری دەربارەی نەخۆشی و نالەبارییە تەندروستییەکان و خۆپاراستن و جۆر و شێوەی بەکارهینانی دەرمان لە کن تاکی کورد لە راددەی پێویستدا بێت.
بە پەرۆشییەوە چاوەڕیی پرسیار و پیشنیارەکانیشتانین و بە دڵفراوانیشەوە ڕەخنەکانتان وەردەگرین. هیوادارین ماڵپەرەکەمان کەڵکبەخش بێت.


————————————————————-
بۆ نووسەرەنمان

نووسەرانمان لەوە ئاگادار دەکەینەوە هەربابەتێک دەنووسن یان بۆمانی دەنێرن خۆیان بەرپرسیارن لە ناوەرۆکی بابەتەکانیان کە زانیاری ڕاست و درووستبن، ئەگەر سەرچاوەیەکیان بەکارهێناوە بەدەر لەوسەرچاوانەی ئێمە ئاماژەمان پێکردووە ئەوا دەبێت سەرچاوەکانیان لە گەڵ نووسینەکانیان دابنێن لە ناو بابەتەکانیان یان بۆمان بنێرن تا زیادیان بکەین لە لای خۆمان. هەرنووسەرێک بابەت بنێرێت لەسەر نەخۆشی ئەوا دکتۆرەکانمان چاوی پێدا دەخشێنن پێش بڵاوبوونەوەیان.
————————————————————-
تـێـبینیەکـی گـرنـگ
هەر کەس و لایەنێک ئازادە لەوەی کە بابەتەکانمان ببات و بڵاوی بکاتەوە بەمەرجێک ئاماژە بە ناوی ماڵپەڕەکەمان بکات (تەندروستی کورد . نێت) تاوەک و هیچ لایەک هیلاکیەکەی بەهەدەر نەڕوات وە مافی کەس نەخورێت، هەروەک ئێمە چۆن ئاماژەمان بە سەرچاوەکانمان کردووە. بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە.

لەگەڵ ڕێزمان بۆ ڕەچاوکردنی ئەم تێبینییە
—————————————————————
سەبارەت بەچۆنیەتی گەڕان لەم ماڵپەڕەدا

بۆ ئەوەی بتوانیت بە ئاسانترین ڕێگا ئەو زانیاریەی کە مەبەستتە لەسەر دەرمان بیدۆزیتەوە لەم ماڵپەڕەدا ئەوا دەتوانیت کرتە لەسەر لیستی دەرمانەکان بکەیت وە پاشان کرتە لەسەر ئەو پیتە ئیگلیزییە بکەیت، ئێستا کۆمەڵێک دەرمان دەبینیت کە بە هەمان پیت دەست پێدەکات پاشان دەرمانی مەبەست کرتە بکە وە تەواوی زانیاریەکانی بخوێنەوە، یان ناوی نەخۆشیەک بنوسە لە بۆشایی گەڕاندا.

تێبینی/
ناوی دەرمان مەبەستمان ناوە زانستیەکەیەتی (بەکار یان کیمیاویەکەی) نەوەک ناوە بازرگانیەکەی، بۆ نمونە: Oxazepam کە ناوە زانستیەکەیە بەڵام لەژێر چەندەها ناوی بازرگانیدا دەفرۆشرێت وەک Alepam, Medopam, Murelax, Noripam, Opamox, Ox-Pam, Purata, Serax ،Serepax, Vaben لەئیسرائیل Sobril وه‌ Oxascand له‌ سوید ،Zaxpamله‌ هندستان
————————————————————–
لینک
ئەم ماڵپەڕەیانەی خوارەوە سەرچاوەی زانیاریەکانمانن:
وڵات ناسنامە
ئەمریکا Drug Information
بەریتانیا Medicines Compedium
ئەڵمانیا Rote List
سوید Källan till kunskap om läkemedel
دانیمارک Legemiddelkataloget
بەلجیکا Compendium
ئسپانیا Agenica Espanola de Medicamentos
ئیتاڵیا LInformatore farmaceutico
هۆلەندا Farmacotherapeutisch kompass
فەرەنسا Dictionnaire Vidal
ژاپۆن Drugs in Japan, JAPIC
نەرویج Felleskatalogen
سویسرا Arzneimittelkompendium
ئیرلەندا Medicines

کتێبەکان:
١- دەرمانەکان، چۆنیەتی بەکارهێنانیان بەشێوەیەکی زانستی، لە نوسینی یاسین قاسم عبدآللە چاپی یەکەم ٢٠١٢
فەرهەنگ:
بۆ هەڵبژاردنی ووشەکانمان سوودمان لە فەرهەنگی پزیشکی دەووەن وەرگرتووە.

ڕەخنە یان هەر پێشنیارێک و پرسیارێک دەتوانن پەیوەندیمانپێوەبکەن
Tendrustikurd@Hotmail.Com

Address

Sulaimanieh

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:00
Tuesday 08:00 - 23:00
Wednesday 08:00 - 23:00
Thursday 08:00 - 23:00
Friday 08:00 - 23:00
Saturday 08:00 - 23:00
Sunday 08:00 - 23:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تەندروستیی کورد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to تەندروستیی کورد:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram