Better Health with Safar تەندروستیەکی باشتر

Better Health with Safar تەندروستیەکی باشتر Live healthy

شۆربای نیسک   -یارمەتی باشترکردنی سیستەمی میزەڕۆ و کەمخوێنی دەکات لە مناڵاندا-جومگەکان و ئێسکەکان بەهێز دەکات و یارمەتی ...
08/04/2022

شۆربای نیسک

-یارمەتی باشترکردنی سیستەمی میزەڕۆ و کەمخوێنی دەکات لە مناڵاندا
-جومگەکان و ئێسکەکان بەهێز دەکات و یارمەتی پاراستینی ددانەکان دەدات لە کلۆربوون
کۆئەندامی هەرس چالاک دەکات و مێشک و دەمار بەهێز دەکات

27/03/2022

اللهم بلغنا رمضان🤍

09/03/2022

پرسیار :ئایە ددان دەرهاتن لە منداڵان دەبێتە هۆی سکچوون ؟

وڵام : ددان دەرهاتن راستەوخۆ نابێتە هۆی سک چوون .زۆربەی جار لە کاتی ددان دەرهاتن منداڵ لیکی زۆر دەبێت ، قووتدانی ئەو لیکە زۆرە وادەکات جوڵەی ریخۆڵە زیاد بکات و منداڵەکە پسپی زیاتر بکات و پیسیەکەش تۆزی شل بێتەوە بەڵام ئەمە بە سکچوون دانانرێت. هۆکاری سکچوون لە کاتی ددان دەرهاتن ئەوەیە منداڵەکە شت زۆر دەبات بۆ دەمی و گازی زۆر دەگرێت لە شت بۆ کەم بوونەووی ئازاری پووکی بەو هۆیەوە ئەگەری هەیە منداڵە تووشی میکرۆب و ڤایرۆسی زیان بەخش بێت وتوشی هەوکردنی (ئیلتهاباتی) ریخۆڵە ببێت و سکچوونی تووش بێــــت.

دکــــتۆر ئـاکــــۆ کـــریــم جـــــلال
پزیشکی نەخۆشییە هەناویەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان

03/03/2022

بە خواردنەوەی ١-٢ گڵاس ئاو لە بەیانیان بەسکی بەتاڵ چی رووئەدات؟

١- کێشی ئەوانەی قەڵەون کەم ئەکات
٢- گورچیلەکان خاوێن ئەکاتەوە
٣-ژەهرەکانی لەش دەرەکات
٤-ڕیخۆڵە خاوێن ئەکاتەوە
٥- خوێنی نوێ بەرهەم دێت

#تەندروستی

🩸بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسێک لەمردن ئەم پۆستە شەیر بکەن🔹زمــــــان  قــــوتــدان ..!هەرکەســـێک  بۆجارێـــک یاری تـــۆپی پ...
26/02/2022

🩸بۆ ڕزگارکردنی گیانی کەسێک لەمردن ئەم پۆستە شەیر بکەن


🔹زمــــــان قــــوتــدان ..!
هەرکەســـێک بۆجارێـــک یاری تـــۆپی پێ بکات
پێویســـتە ئەم زانیـــاریە بــزانێ

زمان قــوتدان واتــە گـــەڕانــەوەی زمــان بۆ دواوە و رێــگه‌ گرتـــــن له‌ بــــــۆری هــــه‌وا.

ئەمە لەکـــاتی بەرکەوتــنی ســـەر یان راكردنێـــكی زۆر و ماندووبونێــکی زۆر ڕوودەدات .

کەدەبیتەهــۆی داخستنی بــۆری هــەواو ئیتر کەسەکە ناتوانێــت هەناســە بــدات ، ئەمـە کاریـگەری لەسەر مـێشـکی دەکات و

ماسولکەکـانی کەسـەکە گــرژ دەکات و دەکەویـتە سەر زەوی دەبێـــــتە هۆئ خنـــــکان ئەگەر زوو چارەسەری بۆ نەکــــرێــــت .

چــارەســــەر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دەبێـــــت بەزووتـــرین کات بـــــە دەستێـــکت چەنـــاگەی کەســـەکە بۆســـەرەوە بەرزکەیـــتەوە و
وە بەدەستـــەکەی تریشـــت ســـــەری بۆ پشتەوە ببـــەی ،

بەمەش زمان دەگەڕیتـــەوە شـــوێنی خۆی و کەســـەکە دەتوانــێ هەناســە بدات , کە چـــاک بوەوە پێویســــتە بخــــرێتـــە ســەر لای ڕاســتی بۆ ئەوەی بە باشــی هەناســە بـــــدات.

دەبـــێ بەزووتریــن كات ئەو کــردارە بــکەی چونکــە لە نیــوان 10-15 چرکەدا گەر چارەســەر نەکرێت کەســەکە بێهـــۆش دەبێــت و زیاتر مەترسـی دەکەویتــە سـەر و چارەنەکـرێت کەســەکە گیان لەدەســــت دەدات.

چۆن بزانین کێشمان گونجاوە لەگەل بەرزی باڵا؟
23/02/2022

چۆن بزانین کێشمان گونجاوە لەگەل بەرزی باڵا؟

23/02/2022

‎چ خواردنێک بۆ گورچیلە باشە؟
‎بە شێوەیەکی گشتی زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی بۆ گورچیلەیەکی تەندروست پێویستە چونکە گورچیلە حەز دەکات کاری پاڵاوتنی خوێن بکات بۆ خوێنێکی پر ئاو و شل.

‎من گورچیلەم بەرد و رمل دروست دەکات چ خواردنێک نەخۆم؟

‎زۆربەی ھەرە زۆری بەرد و ڕەملی گورچیلە دوو جۆرن یان کالسیوم ئۆگزالەتە ٨٥٪ وە یان یوریک ئەسیدە ١٠٪ بۆیە ئەو کەسانەی کە کێشەی بەردی گورچیلەیان ھەیە دەبێت خۆپارێزی بکەن لەو خواردنانەی کە ڕێژەیەکی زۆری ئۆگزالەیت و یوریک ئەسیدی تێدایە وەک:

‎١. ھەموو جۆرە گۆشتێک.
‎٢. خواردنەوە گازێکان.
‎٣. چەرەزات.
‎٤. رێواس.
‎٥. سپێناخ.
‎٦. چای ڕەش.
‎٧. شوکوڵاتە و کاکاو.
‎٨. شەوەندەر.
‎٩. چپسی پەتاتە.

‎ بە شێوەی گشتی بۆ پاراستنی گورچیلە لە بەرد و رمل پێویستە:

‎١. ئاو زۆر بخۆیتەوە.
‎٢. رێژەی خوێ لە خواردن کەمکرێتەوە.
‎٣. میزکردنت رانەگری واتا ھەرکاتێ ھەستتکرد میزت دێت میزڵدانت بەتاڵکەی.

22/02/2022

‎چ خواردنێک بۆ گورچیلە خراپە؟
‎ئەگەر گورچیلەت ھیچ کێشەی نەبێت وە ھیچ نەخۆشیەکی درێژخایەنت نەبێت (وەک شەکرە و زەخت) ئەوە ھیچ شتێکی سروشتی زیان بە گورچیلە ناگەینێت جگە لە ( دەرمان و گیادەرمان - پرۆتیناتی لەشجوانی گەر بەڕێژەکی زۆر بێ) بەڵام ئەگەر نەخۆشیت ھەبوو بۆ نموونە نەخۆشی شەکرەت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک شەکرەت بەرزکاتەوە کاریگەری خراپی لەسەر گورچیلە دەکات ھەمان شت بۆ زەختیش تەواوە ئەگەر نەخۆشی زەختت ھەبوو ئەوە ھەر خواردنێک زەختت بەرزکاتەوە ئەوە بۆ گورچیلەکانت خراپە

22/02/2022

‎چ خۆراکێك بۆ گورچیلە خراپە؟
‎* چ خۆراکێك بۆ گورچیلە باشە؟
‎* من گورچیلەم بەرد و رمل دروستدەکات چ خواردنێک نەخۆم؟

زەردەچەوە ڕێگری لەدروست بوون و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان ئەگرێبۆیە تا ئەتوانن لە خواردنەکانتان بەکاری بهێنن💛 #تەندروستی ...
15/02/2022

زەردەچەوە ڕێگری لەدروست بوون و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان ئەگرێ
بۆیە تا ئەتوانن لە خواردنەکانتان بەکاری بهێنن💛
#تەندروستی
#خواردن

خواردنی نانی بەیانی بەشێوەیەکی تەندروست ، مەترسی نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و سوڕی خوێن و کێشی زیادە کەم ئەکاتەوە🤍
24/01/2022

خواردنی نانی بەیانی بەشێوەیەکی تەندروست ، مەترسی نەخۆشییەکانی شەکرە، دڵ و سوڕی خوێن و کێشی زیادە کەم ئەکاتەوە🤍

Address

Hamburg, Gemany
دمشق

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Better Health with Safar تەندروستیەکی باشتر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Practice

Send a message to Better Health with Safar تەندروستیەکی باشتر:

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram