Nse Pharmacy Lab - تاقیگە و دەرمانخانەی نسێ

  • Home
  • Iraq
  • Ranyah
  • Nse Pharmacy Lab - تاقیگە و دەرمانخانەی نسێ

Nse Pharmacy Lab - تاقیگە و دەرمانخانەی نسێ .دەرمانخانەی نسێ 24 کاتژمێر کاتژمێرکراوەیە
ئامانجمان خزمەتکردنی شارەکەمانە.

👨‍🔬     تاقیگەی نسێ    👩‍🔬 ✅ئۆفەرێکی گرینگ و ناوازە بۆ هاوشاریانی خۆشەوویست 👩‍🔬 ئێستا لە تاقیگەی نسێ پشکنینە گرنگەکان ئە...
06/02/2023

👨‍🔬 تاقیگەی نسێ 👩‍🔬
✅ئۆفەرێکی گرینگ و ناوازە بۆ هاوشاریانی خۆشەوویست
👩‍🔬 ئێستا لە تاقیگەی نسێ پشکنینە گرنگەکان ئەنجام بدەو دڵنیابەوە لە تەندرووستی خۆت
✅ئەم ئۆفەرە تەنها بۆ یەک مانگە لەپێناو تەندرووستی خۆت سەردانمان بکەو دڵنیای تەندرووستیت بەدەست بێنە.
🔴 تەنها ( 15000) هەزار دینار

🔹 پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن .
🔹 ڕێژەی چەوری خوێن ( چەوری حەیوانی ) ، چەوری سەر جگەر (سپیایی ) . ،چەوری سوود بەخش و زیان بەخش .
🔹 ڕێژەی چالاکی گورچیلەکان و ئیش کردنیان.
🔹 ڕێژەی شەکرە .
🔴 هەموو ئەم پشکنینە گرینگانە ئەنجام بدە بۆ دڵنیای تەندرووستی خۆت لە تاقیگەکەمان بە ئامێری پێشکەوتوو .
ناونیشان / ڕنیە -گەڕەکی ڕاپەڕین - بەرامەبەر قوتابخانەی بۆتێی بنەڕەتی

ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئایا خواردنی خورما له‌گه‌ڵ چا له‌ بری شه‌کر سودی هه‌یه‌ یان زیان، د...
12/11/2022

ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئایا خواردنی خورما له‌گه‌ڵ چا له‌ بری شه‌کر سودی هه‌یه‌ یان زیان، دكتۆر كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە.

خواردنی خورما له‌ بری شه‌کر له‌گه‌ڵ چا زیانی نیه‌ بۆ مرۆڤێکی ئاسایی ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ زۆربه‌ی سوده‌ ته‌ندروستیه‌کانی خورما ناهێڵێت.

ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت خورما بخۆن له‌گه‌ڵ چا یان زۆری که‌می لێبخۆن ئه‌م كەسانەن:
1. نه‌خۆشی شه‌کره‌.

2. ئه‌وانه‌ی کێشیان زۆره‌ یان قه‌ڵه‌ون و له‌ کاتی ڕێجیم.

3.هەندێ لە خانمان له‌ کاتی سکپڕی دا.

چونکه‌ خورما بڕێکی زۆر کالۆری تێدایه‌؛ باشتره‌ حه‌پی شیرین کردن به‌کار بێنن؛ یان ڕۆژانه‌ له‌ یه‌ک ده‌نک تا سێ ده‌نک زیاتر نه‌خۆن.

باشتره‌ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌ره‌وه‌ خورما له‌ ماڵه‌که‌یان نه‌بێت و حه‌پی شیرینکردنه‌وه‌ به‌کاربێنن.

پشکنینی_دووگــیـانـى (B-HCG ) بریتیە لەپێوانی هۆرمۆنێک بەناوی (Human Chorionic Gonadotropin) لە دوای یەکگرتنی تۆ و هێلکە...
09/11/2022

پشکنینی_دووگــیـانـى (B-HCG )

بریتیە لەپێوانی هۆرمۆنێک بەناوی (Human Chorionic Gonadotropin) لە دوای یەکگرتنی تۆ و هێلکە لە لایەن وێڵاشەوە ئەم هۆرمۆنە دەردەدرێت و دوای (7 بۆ 12) ڕۆژ لە دەردانیشی لە ڕێگەی پشکنینەوە دەردەکەوێت هەندێک جار پێش 7 ڕۆژیش لە پشکنین دەر دەکەوێ ، پشکنینی حەمل دەتوانین لە ڕێگەی (خوێن و میزیشەوە) ئەنجامی بدەین . بەڵام لە ڕێگەی خوێنەوە زووتر دەر دەکەوێت وەک لە ڕێگەی میزەوە.

نـیـشـانـەکـانـی دووگـیـانـی
سەر سوڕان و ڕشانەوە
زۆر میز کردن
هەڵئاوسان و گەورەبونی سک
دوواکەوتنی سوڕی مانگانە
شەکەتی و هەست بە مانویەتی کردن.

کەی شیکاری ( β-hCG) ئەنجام دەدرێت

لەکاتی هەستکردن بە دووگیانی ئەم شیکاریە ئەنجام دەدرێت و باشترین کات بۆ ئەنجامدانی شیکاریەکە دوای تێپەڕبوونی (١٠ ڕۆژە) لە دواکەوتنی سووڕی مانگانە.

ھۆکارەکانی مەترسی بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشک ١-کەمی وەرزش کردن ٢-پەستانی بەرزی خوێن ٣- جگەرەکێشان ٤- شەکرە٥- بەرزی چەوری ...
06/11/2022

ھۆکارەکانی مەترسی بۆ توشبوون بە جەڵتەی مێشک
١-کەمی وەرزش کردن
٢-پەستانی بەرزی خوێن
٣- جگەرەکێشان
٤- شەکرە
٥- بەرزی چەوری خوێن
٦- قەڵەوی
٧- نەخۆشیەکانی دڵ
٨-ڕێجیمی خراپ

سوودەکانی سەرخەوشکاندن لە نیوەڕواندا١- ووزەت زیاتر پێ ئەبەخشێت.٢- باری دەروونیت باشتر ئەکات.٣-ووریا ترت ئەکات.٤-توانای ک...
05/11/2022

سوودەکانی سەرخەوشکاندن لە نیوەڕواندا

١- ووزەت زیاتر پێ ئەبەخشێت.
٢- باری دەروونیت باشتر ئەکات.
٣-ووریا ترت ئەکات.
٤-توانای کارکردنت باشتر ئەکات.
٥-بیر کردنەوەت تیژتر ئەکات و تەرکیزت زیاد ئەکات.
٦- کاردانەوەت بۆ شتەکان خێراتر ئەکات.
٧- سترێس و خەمۆکی لادەبات.

هۆکارەکانی کەمخوێنی:1️⃣ کەمخوێنی بەهۆی لەدەستدانی خوێن 🔸خوێنبەربوونی لەناکاو وەک زیان بەرکەوتن و خوێنبەربوونی دوای منداڵ...
04/11/2022

هۆکارەکانی کەمخوێنی:

1️⃣ کەمخوێنی بەهۆی لەدەستدانی خوێن

🔸خوێنبەربوونی لەناکاو وەک زیان بەرکەوتن و خوێنبەربوونی دوای منداڵ بوون.

🔸خوێنبەربوونی درێژخایەن وەک هەندێک نەخۆشی خوێنەربوونی دوانزەگرێ و کرمی قولاپی و زۆری سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.

2️⃣ کەم بەرهەمهێنانی خڕۆکە سورەکان (بەهۆی کەمی ئاسن و ڤیتامین B12 و فولیک ئەسید،پەک کەوتنی جگەر و گورچیلە و کەمخویێنی بەهۆی دەرمان،لەناوچوونی مۆخی ئێسک،خراپ درووستبوونی هیمۆگلۆبین)

3️⃣ زۆر تێکشکاندنی خڕۆکە سورەکان بەهۆی نەخۆشی زگماکی هەندێک نەخۆشی تر.

بێگومان هەموومان ئەوە دەزانین كە وەرزی پایز دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست و تێكدانی جوانی و گەشاوەیی پێست، هەر بۆیە پێویست...
31/10/2022

بێگومان هەموومان ئەوە دەزانین كە وەرزی پایز دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی پێست و تێكدانی جوانی و گەشاوەیی پێست، هەر بۆیە پێویستە بەباشترین و جوانترین هەنگاو پێستمان لە وشكبوونەوەی وەرزی پایز بپارێزین.

هەر یەك لە ئێمە پێویستە بە بەردەوامی كرێمی شێداركەرەوە بەكاربهێنین، هاوكات بە جوانترین و پاكترین شێوە دەمووچاومان بە سابوونێك بشۆین كە پێمان باشە، دواتر پێستمان شێداربكەینەوە، بەڵام نابێت تەنها پشت بەشێداركەرەوەو شتنی دەموچاو ببەستین، چونكە ماسكیش گرنگە بۆ دەموچاو، تاكو هەموو كات لەوەرزی پایزدا پێستێكی جوان و گەشاوەمان هەبێت و دوور بین لە زیانەكانی وشكبوونەوەی پێست.

لە پایزدا پێویستە خۆت لەچی بەدوور بگریت ؟

لە كاتی شتنی دەموچاوتدا پێویستە خۆت بەدووربگریت لە بەكارهێنانی ئاوی گەرم، چونكە ئاوی گەرم بە پلەی یەكەم دێت بۆ وشكبوونەوەو تێكدانی جوانی پێست، باشتر وایە ئاوی شلەتێن بەكاربهێنیت، چونكە پێستت لە وشكبوونەوەو زیانەكانی پایز دەپارێزێت.

ئەگەر برینی گەدەت ھەیە پێویستە خۆت لەم خواردنانە بپارێزیت.
27/10/2022

ئەگەر برینی گەدەت ھەیە پێویستە خۆت لەم خواردنانە بپارێزیت.

ئاگاداری خواردنی میوە وشکراوەکان بن...
22/10/2022

ئاگاداری خواردنی میوە وشکراوەکان بن...

💉 پشکنینی جۆری خوێن Blood Group Test🔰 ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی جۆری گروپی خوێن وەک ( A و B و O وAB ).⭐ کە...
20/10/2022

💉 پشکنینی جۆری خوێن
Blood Group Test

🔰 ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت بۆ دیاریکردنی جۆری گروپی خوێن وەک ( A و B و O وAB ).

⭐ کەی ئەم پشکنینە ئەنجام دەدرێت ؟

① لە کاتی گواستنەوەی خوێن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر.
②لە کاتی سکپریدا.

③ پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری.

④ پێش ئەنجامدانی هاوسەرگیری
ـــــــــــــــــــــــــــࢪࢪࢪࢪـــــــــــــــــــــ
🔬 :ڕانیــە گەڕەکی ڕاپەڕین ــــــــــــــــــــــــــࢪࢪࢪࢪـــــــــــــــــــــ
⏰ ڕۆژانە کاتژمێر ١ نیوەڕۆ بۆ ١٢ شەو کراوەیە
ژ.م/تـــــــاقیگەی نـــســـــێ : ☎️٠٧٥٠٦٠٨٦٢٠٨

♦️ شەش  ھەڵە گورچیلەکانت لەکار دەخات١- نەخواردنەوەی ئاو.٢- زۆر خواردنی خوێ و سوێری.٣- دواخستنی میزکردن.٤- زۆر خواردنی گ...
17/10/2022

♦️ شەش ھەڵە گورچیلەکانت لەکار دەخات

١- نەخواردنەوەی ئاو.
٢- زۆر خواردنی خوێ و سوێری.
٣- دواخستنی میزکردن.
٤- زۆر خواردنی گۆشتی سور.
٥- کەم خەوی.
٦- زۆر بەکارھێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان

هۆکارەکانی کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەر.
16/10/2022

هۆکارەکانی کەڵەکەبوونی چەوری لەسەر جگەر.

Address

ڕانیە : گەڕەکی ڕاپەین
Ranyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 00:00
Tuesday 08:00 - 00:00
Wednesday 08:00 - 00:00
Thursday 08:00 - 00:00
Friday 13:30 - 00:00
Saturday 08:00 - 00:00
Sunday 08:00 - 00:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Nse Pharmacy Lab - تاقیگە و دەرمانخانەی نسێ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Share on Facebook Share on Twitter Share on LinkedIn
Share on Pinterest Share on Reddit Share via Email
Share on WhatsApp Share on Instagram Share on Telegram